Accessibility links

بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە لە نزیک مەکسیکۆ سیتی زیاتر لە 226 کەس گیانیان لەدەستدا


بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 لە ناوەندی مەکسیکی دا و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 226 کەس گیانیان لەدەستدا، لە نێویاندا 21 منداڵی نێو خوێندنگەیەکن.

هەزاران کەس لە ترسا ڕایانکردە سەر شەقامەکان و ملیۆنان خەڵک کارەبایان لێبڕا کاتێک لای نیوەڕۆوە بوومەلەرزەکە ڕوویداوە.

سەرۆکی مەکسیک ئینریکێ پێنا نێتۆ وتی لەوێ 27 بینا ڕووخاون و هەندێکیان بەشێکیان ڕووخاون.

پزیشکی ددان کلاودیا مێنێس لەکاتی بوومەلەرزەکەدا لە کلینیکەکەی خۆی بووە لە مەکسیکۆ سیتی وتی " ئێستا خەڵک بەڕاستی ترساون، ئێمە دەچین بۆ بینایەکی ڕووخاو بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین یارمەتی بدەین."

بوومەلەرزە بە گوڕی 7.1 بە بوومەلەرزەیەکی ڕووخێنەر دادەنرێت و دەتوانێت زیانێکی بەرفراونی لێبکەوێتەوە.

بەپێی بەرپرسێکی ویلایەتەکە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ویلایەتی مۆرۆلیۆس زۆر بەخراپی بوومەلەرزەکە لێی داوە کە دەکەوێتە باشووری مەکسیکۆ سیتیەوە. بەلایەنی کەمەوە 54 کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی ڕایانگەیاند ئەوانی تر کە گیانیان لەدەستداوە لە مەکسیکۆ سیتی و پویبلا بوون.

کۆمپانیای کارەبای نیشتیمانی سی ئێف ئی ڕایگەیاند کارەبای 3.8 ملیۆن هاوڵاتی بڕاوە.

ئەمە دووەم بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لەم مانگەدا لە مەکسیک دەدات، بوومەلەرزەکەی تر لە حەوتی ئەم مانگەدا بوو لە باشووری مەکسیکی دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 98 کەس.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG