Accessibility links

له‌ هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ ئه‌فغانستان پێنج مه‌ده‌نی کوژراون


به‌ گوێره‌ی ئاژانسی(AP) هێرشێکی ئاسمانی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ نێوه‌شه‌و له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان لانی که‌م پێنج که‌سی کوشتووه‌، وه‌ک خه‌ڵکی گوندی یه‌کشه‌مه‌ گوتیان.

دانیشتوانی گوند له‌ ده‌مێکدا ته‌رمی کوژراوه‌کانیان له‌ شاری غازنی پێته‌خت پێبوو، درووشمی "مه‌رگ بۆ غه‌نی، مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا"یان ده‌دا.

ڕۆژێک پێشتر، سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شڕه‌ف غه‌نی داوای له‌ ئه‌فغانییه‌کان کردبوو که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌شداری بکه‌ن، سه‌ڕه‌رای ئه‌و توند و تێژییه‌ زۆره‌ و ناڕوونی سیاسیه‌ که‌ به‌ دوای وتووێژه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتووی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان له‌ زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا هات.

ئه‌حمه‌د خان سێڕات، گوته‌بێژی سه‌رۆکی پۆلیسی هه‌ریمی غازنی، گوتی ده‌یان که‌س به‌ خۆپێشاندان له‌ گه‌ڕه‌کی خۆجا عماری ده‌ڕوێشتن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی پینج کۆژراو ته‌سلیمی کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له‌ پێته‌ختی هه‌ریمدا بکه‌ن.

شاکره‌دین خان، که‌ کوڕه‌که‌ و براکه‌ی له‌ هێرشه‌که‌دا له‌ ده‌ستدا، گوتی هێرشه‌که‌ شه‌وی پێشتر به‌ هۆی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان ئه‌نجام درا. پێنج مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌جێ مردن، پاشان که‌سێکی دیکه‌ به‌ هۆی قورسبوونی برینه‌که‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ کابول پشتڕاستی کرد که‌ هێرشه‌کانی ئاسمانی له‌ نزیک ناوچه‌کانی خۆجا عوماری و خۆگیانی ئه‌نجامدران و 11 شه‌رکه‌ری تالیبانیان کوشت، به‌ڵام پشڕاستی کوژراوانی مه‌ده‌نی نه‌کرد.

XS
SM
MD
LG