Accessibility links

کوژرانی ڕۆژنامەوانێکی ئەفغانی لە قەندەهار


کوژرانی ڕۆژنامەوانێکی ئەفغانی لە قەندەهار
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:00 0:00

چەکدارانی نەناسراو لە پارێزگای قەندەهاری باشوری ئەفغانستان تەقە لە ڕۆژنامەوانێکی ئەفغانی دەکەن و دەیکوژن.

ئەندامانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوچەکە دەڵێن ئەو هێرشە هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی ڕا دەربڕینی ئازاد. ڕووداوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و بەرپرسان ئەگەری تێوەگلانی چەکدارە توندڕەوەکانیان لە هێرشەکەدا بە دور نەزانیوە.

عەبدول مەنان ئەرغاندی تەمەن 31 ساڵ لە کاتێکدا ماتۆڕەکەی لێ دەخوڕی لە شاری قەندەهار لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بەپێی خێزانەکەی، ئەرغاند کاری بۆ کەناڵی تایبەتی کابوڵ نیوز کردبوو، هەروەها پێش هێرشەکە لە ڕێی تەلەفونەوە هەڕەشەی لێکرابوو.

براکەی ئەرغاند وتی " ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکی تایبەتیمان نیە لەگەڵ هیچ کەسێکدا. یان ئەوەتا تاڵیبان لە پشت کوشتنەکەوەیە یاخود حکومەتی ئەفغانستان، هیچ کەسێکی دیکە لە پشت ئەو هێرشەوە نیە."

پەیامنێرانی ناوخۆی قەندەهار داوا لە حکومەت دەکەن ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدرێنە دەست دادگا.

بەڕێوبەری سەندیکای ڕۆژنامەگەری قەندەهار وتی " تاوەکو بکوژانی ئەرغاند ڕادەستی دادگا نەکرێن و دڵنیا نەبین لە پارێزراویمان، ئەوا ئێمە ڕووماڵی هیچ هەواڵێکی پەیوەست بە تاڵیبان و حکومەتەوە ناکەین."

هێرشەکەی سەر ئەرغاند هاوکاتە لەگەڵ ئاماری ئازادی ڕۆژنامەگەریدا کە لەلایەن پەیامنێرانی بێ سنوورەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئەفغانستان لە کۆی 180 وڵاتی جیهان لە پلەی 118 دایە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG