Accessibility links

کورتەیەک لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێخۆشبوون سەبارەت بە پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران


سەبارەت بە جیاوازیدانان بەرامبەر بە کەمینەکانی نەتەوەیی بە تایبەتی بۆ سەر عەڕەبەکانی ئەهواز، ئازەرییەکان، بەلووچەکان، کوردەکان و تورکەمەنەکان بە وردی ئاماژەیان پیکراوە.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ لێخۆشبوون لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە ١٥٩ وڵات لە نێویان دا ئێرانی هەڵسەنگاندوە.

مارگارێت هونگ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە گوتی: ئەو وڵاتانە یان مافەکانی مرۆڤیان پێ شێل کردوون یان لە کەسانی دیکەیان هەویستوە ئەو مافانە پێ شێل بکەن.

لێخۆشبوونی گشتی، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئێران دا لە هەشت زەمینە دا هەڵسەنگاندووە.

لە بەشی مافی دەربڕینی بە ئازادی، پێک هێنانی جەماوەری، وەبیردێنەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕەخنەگران، ناڕازیان، پەیامنێران، کارمەندانی بەشی ماڵپەر، خۆێندکاران، فیلمسازان، شارەزای موزیک، نوسەران، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، چالاکانی ژینگە، چالاکانی یەکیەتییەکانی کرێکاری، چالاکانی مافەکانی ژنان، کەمینەکان، دژبەرانی بڕیاری لە سێدارەدان، پارێزەران و ئەوانەی خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانباری کوشتاری بە کۆمەڵ لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی دا بوونە، گیراون و خراونە بەندیخانە.

خۆپێشاندان لە مەهاباد - ئارشیو
خۆپێشاندان لە مەهاباد - ئارشیو

دەسەڵاتدارانی ئێران سەدان کەسیان کە لە ماوەی زیاتر لە یەک مانگ پێش لە خۆپێشاندانەکانی بە ئاشتیانە لە دەیان شاردا بەشداریان کرد، گرتوون و خستوویانە بەندیخانەکان. بەشی دادوەری، کاناڵی تێلێگرام وەک هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دەزانێت. ڕاگەیەنەرەکانی کۆمەڵایەتی وەک فەیس بووک، تویتر و یوتیوبیان بەربەست کردوون. دەسەڵاتداران هێرشیان کردە سەر شوێنی کۆبوونەوەی کچان و کوڕان و سانسۆر لە ڕادەیەکی بەربڵاودا ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە ئەشکەنجە و کردەوەکانی بە سزاگەیاندنی دیکە، لێخۆشبوونی نێونەتەوەی وێرای نیگەرانی لە بەردەوامی ئەو ئەشکەنجەیە، دەڵێت گیراوەکان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە خراونە نێو بەندێکانی تاکەکەسی. ئەو کاربەدەستان گەلێک جاران بەندکراوانی سیاسی لە چاودیرییەکانی پزشکی بێ بەش دەکەن. ئەو هەنگاوە بە ئانقەستە، بە مەبەستی گوشارخستنە سەر ئەو بەندکراوانە و بۆ ئەوەیە تۆبە بکەن.

شەلاق لێدان لە پێش چاوی خەڵک، دادگایی کردنی ناڕەوا، پێشێلکردنی ئازادی ئاینەکان و پەیرەوانی جۆربەجۆر، و جیاوازیدانان بەرامبەر بە ژنان و کچان لە ئەو بابەتانەن کە لە ڕاپۆرتی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی دا جەختیان لە سەر کراون.

خۆپێشاندان لە تاران بۆ ئازادکردنی گیراوانی ئاینی
خۆپێشاندان لە تاران بۆ ئازادکردنی گیراوانی ئاینی

سەبارەت بە جیاوازیدانان بەرامبەر بە کەمینەکانی نەتەوەیی بە تایبەتی بۆ سەر عەڕەبەکانی ئەهواز، ئازەرییەکان، بەلووچەکان، کوردەکان و تورکەمەنەکان بە وردی ئاماژەیان پیکراوە.

لە سێدارەدانی سەدان کەس لە ئەنجامی دادگایی کردنی ناڕەوا و لە پێش چاوی خەڵک، لە سێدارەدانی مێرمنداڵان ئەوانەی لە کاتی ئەنجام دانی تاوان تەمەنیان لە ژێر هەژدە ساڵی بووە و هەروەها دەستوری سەنگسار کردن لە ئەو بابەتانەیە لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی ئاماژەی پێکردون.

XS
SM
MD
LG