Accessibility links

ئامنستی: هێرشەکانی هاوپەیمانان لە سوریا لەوانەیە یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردبێت


ڕەققە، سوریا

ڕێکخراوی ئامنستی نێودەوڵەتی وتی هێرشەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا لە ساڵی ڕابردوودا لەوانەیە یاساکانی نێودەوڵەتیانپێشێل کردبێت بەهۆی ئەوەوە کە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنیان خستۆتە مەترسیەوە.

ڕێکخراوی ئامنستی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند لەمیانەی هەڵمەتەکەی هاوپەیماناندا بۆ گرتنەوەی موڵگەی سەرەکی داعش لە سوریادا، ڕێوشوێنی تەواو نەگیراوەتە بەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی یان گرتنە بەری ڕێوشوێنێک کە زیانەکانی کەمتر بکردایتەوە.

هاوپەیمانانیش وەڵامی تۆمەتەکانی پێشووتریان داوەتەوە دەڵێن سووربوون لەسەر ئەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و لێکۆڵینەوەیان لە هەموو ئەو ڕاپۆرتانە کردووە کە دەڵێن هێرشەکانی هاوپەیمانان هاوڵاتیانی مەدەنی کوشتووە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و هێزە تایبەتییەکانیان توانیان شاری ڕەققە بگرنەوە و لە دەست ڕێکخراوی داعش دەریبهێنن.

ڕێکخراوی ئامنستی وتیشی چاوپێکەوتنی لەگەڵ 112 دانیشتووی شارەکەدا کردووە و سەردانی 42 شوێنی کردووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی کردوویاننەتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG