Accessibility links

ڕێکخراوی ئەمنستی : میانمار دەبێت دوو ڕۆژنامەنووسەکە ئازاد بکات


ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ئەمنستی داوای لە میانمار کرد کە بەخێرایی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئازاد بکات، هەروەها وتیشی حکومەت هەوڵیداوە ڕۆژنامەنووسەکان بێدەنگ بکات بۆ ئەوەی ئەوەی ئەو ئەرکە سەربازییانەی کە دژی ڕۆهینجیا ئەنجامیان داون بە شاراوەیی بمێننەوە.

ڕێکخراوی ئەمنستی وتی دوو ڕۆژنامەنووسەکە "وا لۆن" و "کیاو سو ئۆ" هیچیان نەکردووە تەنها کاری یاسایی خۆیان ئەنجامداوە.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئەمنستی بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن جەیمس گۆمێز وتی " ئەمە بە ئاشکرا هەوڵێکی بەرپرسانە بۆ بێدەنگ کردنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پێشێلکارییە سەربازییەکان و تاوانەکانی دژی ڕۆهینجیان لە ویلایەتی ڕاخین، هەروەها هەوڵێکیشە بۆ ترساندنی ڕۆژنامەنووسەکانی دیکە بۆ ئەوەی واز لەو کارە بهێنن کە ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە کردوویانە."

ڕێکخراوی ئەمنستی دەڵێت دوو ڕۆژنامەنووسەکە لە 12ی مانگی دوانزەدا دەستگیرکراون و بۆ ماوەی دوو هەفتە نەیانهێشتووە پەیوەندیی بە کەسەوە بکەن. میانمار دەڵێت دوو ڕۆژنامەنووسەکە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت لەسەر ئەوەی بەندی یاسای نهێنی وڵاتەکەیان پێشێل کردووە، ئەگەر تاوانبار بکرێن ئەوا لەوانەیە بۆ 14 ساڵ زیندانی بکرێن. ڕۆژی چوارشەممە دەچنە بەردەم دادگا.

ڕۆژنامەنووسەکان کاریان لەسەر چیرۆکەکانی ئەرکە سەربازییەکانی میانمار کردووە کە دژی ڕۆهینجیا موسوڵمانەکانی ویلایەتی ڕاخین ئەنجامیان داون کە بووە هۆی ئەوەی 600,000 ڕۆهینجیا ناچار بن بەرەو بەنگلادیش هەڵبێن.

جێی ئاماژەیە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا و بەڕیتانیا و سوید و بەنگلادیش لەنێو ئەو وڵاتانەدان کە داوایان لە میانمار کردووە دوو ڕۆژنامەنووسەکە ئازاد بکات.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG