سەلام زهوبەعى جێگرى سەرۆک وەزیرانى پـێشوى عێراق دەڵێت گۆڕستانى بە کۆمەڵ چاوەڕوانى ئەو بەرپرس و سیاسیـیە عێراقیانە دەکات کە بوونەتە بەکرێگیراوى وڵاتانى دراوسێى عێراق.
زهوبەعی لە کۆنگرەیکى رۆژنامەوانى لە شارى موسڵەوە هێرشى توندى کردە سەر بەرپرسانى سیاسى و حکومەتى عێراق لەوەى کەوا لە ئاست بەرپرسیارێتی خۆیان نەبوون و متمانەى جەماوەریـیان لەدەستداوە و خیانەتیان لە بەڵێنەکانیان کردووە و سوێندەکانیان شکاندووە، دەشڵێت زوو یان درەنگ ئەمڕۆ یان سبەى ئەوان ڕوو ڕەش و شەرمەزار دەبن.
سەلام زهوبەعى کە هاوکات سەرکردەیهکى دیارى لیستى عێراقیەیە دەشڵێت پـێویستە تاریق هاشمى چیتر خۆى حەشار نەدات و بچێتە بەردەم دادوەر و ئیفادەى خۆى بدات هەروەک داواش دەکات هیچ کەسێک هاشمى داڵدە نەدات.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:53 خولهكه.