حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى موسڵ لەسەر مانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایش لەو پارێزگایە رێکەوتن، بەوەش جارێکى تر کێشەکان لەو پارێزگایە سەرى هەڵدایەوە و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە هەردوو لیستى پارتى ئیسلامى عێراقى و بزوتنەوەى داد و چاکسازى مانەوەى پـێشمەرگە بە هەموو شێوەیهک ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن رێکەوتنەکە نهێنى و بەبێ پرس و ڕاى ئەنجومەنى پارێزگا و هێزە سیاسیەکانى ترى ئەو شارە بووە.
لەیلا ڕێکانى ئەندامى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ئەو رێکەوتنەى بۆ دەنگى ئەمهریکا پشتڕاستکردەوە و گوتى هەر بەهۆى ئەو رێکەوتنەش بوو ئێمەى ئەندامانى لیستى برایەتى رازى بووین بگەڕێـینەوە ئەنجومەنى پارێزگاکە.
لاى خۆشیەوە یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ سەر بە پارتى ئیسلامى عێراقى به دەنگى ئەمهریکای گوت ئەو رێکەوتنە نهێنى و بەبێ پرس و ڕاى ئهوان بووە، بۆیە مانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لەو پارێزگایە بە هەموو شێوەیهک ڕەتدەکەنەوە و دژایەتى دەکەن. دەشڵێت ئەو هێزە دەستى بەسەر بەشێکى زۆرى ئەو پارێزگایە و خاک و سامانە سروشتیەکانیدا گرتووە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:52 خولهكه.