سەرۆکى بزوتنەوەى داد و چاکسازى داواى پـێکهێنانى بەرەیهکى نیشتیمانى کردووه بۆ دەرکردنى هێزەکانى پێشمەرگە لە پارێزگاکانى موسڵ و کەرکوک و سەڵاحەدین و دیاله.
لە میانەى کۆنفراسى هێزەکانى سیاسى و عەشائیرى عەرەبى ئەو چوار پارێزگایە کە لە شارى موسڵ و بەسەر پەرشتى عەبدولڵا حومێدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى بەرێوەچوو ناوبراو داوایکرد بەرەیهکى بەهێزى نیشتیمانى بۆ دەرکردنى هێزەکانى پـێشمەرگە لەو چوار شارە پـێکبهێنرێت کە بە وتەى ناوبراو بوونى ئەو هێزە نا یاسایـیە و چەندین ساڵە دەستیان بەسەر ئەو شارانەدا گرتووە .
لاى خۆشیانەوە نوێنەرانى عەرەبى پارێزگاکانى بەشدار لەو کۆنفراسە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە هاوڕابوون.
عەبدوڵڵا جبورى گوتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لەم بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت دانیشتوانى ئەو چوار پارێزگایە لە بوونى هێزەکانى پێشمەرگە زۆر نیگەرانن دەشڵێت پـێش ئەوەى ئەو هەڵمەتە نیشتیمانیە دەستپـێـبکەین داوا لە هەر سێ سەرۆکاتیـیەکەى عێراق دەکەین بە ڕێگاى سیاسى و یاسایى کێشەکە چارەسەر بکەن هەروەک دەشڵێت ئەمە داواکارى جەماوەرە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:34 خولهكه.