ئەمیرى ویلایەتى موسڵى ڕێکخراوى ئەلقاعیدە دەستگیرکرا و هاوکات لە ئاکامى چەند ڕووداوێکیش به لایەنى کەم 4 کەس کوژران و 8 کەسیش برینداربوون کە سەرۆکى زانکۆى موسڵ لە نێو بریندارهکاندایه.
سەکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ ئاشکراى کرد کهوا لە هەڵمەتێکى پشکنیندا لە ناوچەى یەرموک ئەبو عەبد ئهلبەغدادى ئەمیرى ویلایەتى موسڵى رێکخراوى دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى سەر بە ئهلقاعیدەیان دەستگرکردووە .
لە لایەکى ترەوە موقەدم جاسم حەیالى ئەفسەر لە پۆلیس بە دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند لە ئاکامى تەقینەوەى بۆمبێکى دەستى لە ناو حەرەمى زانکۆى موسڵ بە ڕووى ماشێنەکەى دکتۆر سەعید دێوەچى سەرۆکى زانکۆى موسڵ لە ئاکامدا ناوبراو لەگەڵ 3 لە پاسەوانهکانی برینداربوون.
هەروەها راشیگەیاند بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى تر بە ڕووى هێزێکى پـۆلیسەوە 3 هاوڵاتى سیڤیل و پۆلیسێک کوژران.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:35 خولهكه.