بڵاوبوونەوەى هەواڵێک لە لایەن رۆژنامەیهکى تورکیەوە سەبارەت بەوەى گوایە هێزەکانى تورکیا لە ساڵى 2003 و لە کاتى رووخاندنى ڕژێمى عیراق سوودیان لەو بۆشایـیە ئاسایشیـیه وهرگرتووه و چەند بەڵگەنامەیهکیان لە ناو نووسینگەکانى تۆمارى لە هەردوو شارى موسڵ و کەرکوک کۆپى کردووە و بردوویانە. بهپـێی ههواڵهکه ئەو بەڵگەنامانە لە ڕووى مێژوویییەوە پشتیوانى لە بانگەشەى تورکیا دەکەن سەبارەت خاوەندارێتى موسڵ و کەرکوک .
ئەم هەواڵە نیگەرانى لایەنى کوردى لێ کهوتووهتهوه و ئێسـتا داواى روونکردنەوە لە حکومەتى عێراق و دەسەڵاتدارانى تورکیا دەکرێت.
دکتۆر محەمەد ئیحسان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لهو بارهیهوه به دەنگى ئەمهریکا دەڵێت پێویستە لە ڕێگاى وەزارەتى دەرەوەى عێراق داواى ڕوونکردنەوە لە حکومەتى تورکیا بکرێت دەشڵێت ئەگەر ئەو هەواڵە ڕاستبێت ئەوا بۆچونەکانى ئێمە لە ساڵى 2003 بەرامبەر به تورکیا و دەستێوەردانی لە کاروبارى ناوخۆى عێراق ڕاست دەردەچێت.
هەندێک کهس پـێـیانوایە ئەم کارەى تورکیا بە هاوکارى بەرپرسانى بەرەى تورکمانى ئەنجام دراوە ، بەڵام محەمەد جاروڵڵا گوتەبێژى بەرەى تورکمانى لە موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا ئەوە رەتدەکاتەوە کەوا هیچ جۆرە هەماهەنگى لە نێوان بەرەکەیان و تورکیا هەبێت و دەڵێت ئێمە کارى سیخورى بۆ تورکیا ناکەین. ئەو دەشڵێت ئەگەر ئەو هەواڵە راستبێت ئێمە ئیدانەى دەکەین و پێمانوایە پێشێلى سەروەرى عێراقە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:54 خولهكه.