ئاوارە عێراقیـیەکان لە سوریا جارێکى تر ئاوارە دەبنەوە و لەوەتاى ئەو شۆڕشەى کە لە دژى رژێمەکەى بەشار ئەسەد دەستیپـێکردوە 15 هەزار 600 ئاوارەى عێراقى گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و رۆژ لە دواى ڕۆژ ئەو رێژەیە لە زیادبووندایە.
دیندار نەجمان دۆسکى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراقى لەم بارەیە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتی بەشێک لەو ئاوارە عێراقیـیانەى نیشتەجێى سوریا جگە لەوەى دەگەڕێنەوە بۆ عێراق ئەوان ئاوارەى تورکیاش دەبن و رۆژ لە دواى رۆژ رێژەکە لەزیادبووندایە. دەشڵێت وەزارەتى کۆچى عێراقى لیژنەیهکى رەوانەى سوریا کردووە و لە رێگاى رێکخراوى خاچى سوورى سورى و نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژانە چاودێرى رەوشى عێراقیـیەکان لە سوریا دەکەن.
وەزیرى کۆچى عێراقى ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆى ئەوەى بەشێک لەو عێراقیـیانەى بۆ سوریا کۆچیان کردووه بە شێوەى ناڕەسمى بووه، بۆیه تاوەکو ئێستا ژمارەى تەواوى عێراقیەکان لە سوریا نازانرێت، بەڵام دەڵێت پێشبینى دەکەین ژمارەکە لە نێوان 500 بۆ 600 هەزار کەس بێت.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:42 خولهكه.