لە دواهەمین هەنگاوى ڕژێمەکەى بەشار ئەلئه‌سەدى سەرۆکى سوریا بۆ کۆتایی هێنان بەو تەنگژەیەى کە وڵاتەکەى تێکەوتووە بەشار ئه‌لئه‌سەد داواى کۆبوونەوەى لەگه‌ڵ پارتە کوردیـیەکان کرد، بەڵام ئەو داواکاریـیە بە گومانەوە لەلایەن کوردەکانەوە سەیر دەکرێت و ئەوان رەتى دەکەنەوە.
غەربى حەسۆ ئەندامى پارتى تەیارى مستەقبەلى کوردى سوریا بۆ VOA دەڵێت داواکەى ئەسەد درەنگ وەختە و ئێمە بەژدارى تێدا ناکەین.
دکتۆر مەحەمەد رەشید سەرکردە لە پارتى هەڤگرتنى گەلى کورد لە سوریا بۆ VOA دەلێت ئێمە یەک بڕیارمانداوە کە ئۆپۆزسیۆن بین و لە کۆنفراسى ئەنتاڵیاش لە تورکیا بوینە ئەندام لە کۆمیتەکە و بە هیچ شێوەیه‌ک بەشدارى لەو جۆرە کۆبوونەوانە ناکەین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:37 خوله‌كه.