کشانەوە یان مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ماوەیهکە ئەو بابەتە گەرمهیه کە شەقامى سیاسى عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. چەند ڕۆژێکەیشه ژمارەیهک کەسایەتى سیاسى و عەشائیرى و رۆشنبیرانى شارەکانى بەغدا و موسڵ و چەند شوێنێکى تر هەرایەکى گەورەیان ناوەتەوە و داوا لە شەقامى عێراقى دەکەن کە دژى درێژکردنەوەى مانهوهی هێزەکانى ئەمهریکا بوهسـتنهوه.
دکتۆر محەمەد ئیحسان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا بۆ دەنگى ئەمهریکا ئاشکراى دەکات کەوا ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن. دهشڵێت ئەو پشتیوانى لە مانەوەى هێزەکانى ئەمهریکا دەکات، چونکە لە بەرژەوەندى گەلى عێراقدایە.
سەبارەت بە ناوچە جێ ناکۆکەکانیش کەوا لە داهاتوو ئەرکى پارێزگاریکردنى دەکەوێتە ئەستۆى کام لایەن و چارەنووسى ئەو ناوچانە بەرەو کوێ دەچێت. دکتۆر محەمەد ئیحسان دەڵێت بە مانەوە یان کشانەوەى ئەمهریکا هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لەو ناوچانە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەى ماددەى 140 ى دەستور جێبەجێ دەکرێت.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:54 خولهكه.