مهسهلهی هێزەکانى پێشمەرگە کێشەکانى نێوان هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى نەینهواى قوڵتر کرد و گفتوگۆکانی نێوانیانی ڕاگرت.
لەگەڵ ئەوەى هەفتەى رابردوو ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ و سەرۆکى لیستى حەدبا سەردانى شارى هەولێرى کرد و لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەت و کاربەدەستانى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەردوو لیست کۆبوویەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ حکومەتى هەرێم ئاسایى بکەنەوە، بەڵام جارێکى تر و دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو شەڕێک لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و دانیشتوانى گوندێکى رۆژئاواى موسڵ روویدا کێشەکانى نێوان هەردوو لیست جارێکى تر تەقینەوە. ئەندامانى لیستى حەدبا کشانەوەى پێشمەرگە لە ناوچەکانى موسڵ بە مەرجى دەستپێکردنەوەى دانوسانەکان دادەنێن .
عەبدولڕەحیم شەمەرى سەرکردە لە لیستى حەدبا به دەنگى ئەمهریکا گوت رێکەوتن لەگەڵ برایەتى مەحاڵە ئەگەر پێشمەرگە پاشەکشه لەو ناوچانە نهکات.
دەرمان خەتارى گوتەبێژى لیستى برایەتى به دەنگى ئەمهریکا گوت ئەوان ئامادە نین لەسەر حسابى کشانەوەى پێشمەرگە دانوستاندن لەگەڵ حەدبا بکەن و ئاماژە دەکات هیچ دانوستاندنێک لە نێوانیاندا نەماوە و باوەڕیش ناکات لەو خولە واتە ههتا ساڵى 2013 کێشەکان چارەسەر ببن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:30 خولهكه.