له شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری ڕۆژئاوای شـاری موسڵ که‌ڵه‌شێـرێـک کێشه له نێوان دوو خانه‌واده دروسـت‌ده‌کات. دواتر کێشه‌که به سه‌ربڕینی ئه‌و که‌ڵه‌شێره کۆتایی‌پـێدێت.
مولازم غێدان ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پـۆلیسی گه‌ڕه‌کی سه‌رای شـاری ته‌له‌عفه‌ر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا هاوڵاتیـیه‌ک به ناوی باسم خه‌ڵه‌ف له بنکه‌که‌یان سـکاڵای له‌سه‌ر عه‌لی خاوه‌ن که‌ڵه‌شێرێـک تۆمارکرد، چونکه ماوه‌یه‌که که‌ڵه‌شێره‌که‌ی چه‌ندین جار په‌لاماری منداڵه‌کانی ئه‌وی داوه و بووه‌ته هۆی ترسـاندنی منداڵه‌کانی ئه‌و و دراوسێـکانیشی.
باسم خه‌ڵه‌ف گوتبووشی چه‌ند جارێـک خاوه‌ن که‌ڵه‌شێـره‌که‌ی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که سـنوورێـک بۆ ڕه‌فتاره‌کانی که‌ڵه‌شێره‌که‌ی دابنێت، که‌چی ئه‌و هیچ ڕێوشوێنێـکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌گرتبووه‌به‌ر. هه‌ر بۆ‌یش چه‌ند جارێـک شه‌ڕه بۆکس و ده‌مه قاڵێ له نێوانیاندا ڕووی داوه.
هه‌تا دوا جار خه‌ڵه‌ف سـکاڵای له‌سه‌ر خاوه‌ن که‌ڵه‌شێره‌که له بنکه‌ی پـۆلیسی سه‌رای ته‌له‌عفه‌ر تۆمارکرد و نیازیشی بوو سـکاڵاکه‌ی بگه‌یه‌نێته دادوه‌ر.
به‌ڵام مولازم غێدان ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پـۆلیس گوتی من هه‌ردوو لام بانگهێشـت کرد و داوام لێـکردن که‌وا کێشه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه. ئه‌و گوتی من داوام کرد که‌وا که‌ڵه‌شێره‌که بهێنرێته بنکه‌که و له به‌رده‌م هه‌مووان سه‌ربـبڕێت و کێشه‌که کۆتایی پـێبێت. دوا جار باسم خه‌ڵه‌ف و عه‌لی به‌م پـێشـنیاره‌که ڕازی بوون.
مولازم غێدان ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه که‌وا ڕۆژی دواتر هه‌ر یه‌که له باسم خه‌ڵه‌ف و عه‌لی که‌ڵه‌شێره‌که‌یان هێنایه بنکه و هه‌ر له‌وێ سه‌رمانبڕی و نیوه‌ڕۆش هه‌موومان پـێـکه‌وه گۆشـته‌که‌یمان خوارد.
له کۆتایـیدا مولازم غێدان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند به سه‌ربڕینی ئه‌و که‌ڵه‌شێره و نێوه‌ڕۆخوانه‌که‌ی پـێـکه‌وه کاتێـکی خۆشمان له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌سه‌ربرد و په‌یوه‌ندی پـته‌و و دۆسـتایه‌تی له نێوان عه‌لی و باسم خه‌ڵه‌ف دروسـتبوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.