دواى ڕەتکردنەوەى لە لایەن سەرۆک وەزیران و فشارى لایەنەکان بۆ سەریان، بەرپرسانى پارێزگاى سەڵاحەدین لە بڕیارى بەهەرێمکردنی پارێزگاکەیان پاشگەز دەبنەوە .
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو ئەحمەد عەبدولجەبار جێگرى یەکەمى پارێزگارى سەڵاحەدین رایگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەى فشارى زۆریان لەسەرە، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر بڕیارەکەیان و پاشگەز نابنەوە.
بەلام لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا دکتۆر ئەمین عەزیز جێگرى دووەمى پارێزگارى سەڵاحەدین گوتى هەر لە سەرهتاوە بڕیارەکە ئامادەکارى تەواوى بۆ نەکرابوو و به مردوویى لەدایکبوو و ئێستاش هەر بە مردوویى ماوەتەوە، دەشڵێت فشارى وڵاتانى هەرێمى و شیعەکانى ناوخۆى عێراق وایکرد هەنگاوەکە شکست بهێنێت.