ڕێکخراوێکى عێراقى بە ناوى ( کۆمەڵەى نموونەیى) دواى ئەنجامدانى ڕاپـرسیـیەکى 6 مانگى لەسەر ئەداى دامودەزگاکانى حکومەت و فەرمانگه‌کان و بەرپـرسان لە ڕاپۆرتێکى 50 لاپەڕەیى، ئاشکراى دەکات گەندەڵیـیەکانى بەرپرسان و کارمەندانى دامودەزگا فەرمیەکانى حکومەت و هەروەها هەست نەکردن بە بەرپرسایەتى هۆکارى سەرەکى بووە بۆ گەشە نەکردنى پارێزگاى موسڵ.
مه‌حاسن سەعدون: ئەندامى کۆمەڵەى نمونەیى کە هاوکات سەرۆکى لیژنەى ئابورى و دارایى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵه لە بارەى ئەو ڕاپـۆرتەوە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەدوێت و دەڵێت گەندەڵى بووه‌تە ڤایرۆسێکى کوشندە. ئاشکراشى دەکات که لە میانەى ئامادەکردنى ڕاپۆرتەکە بۆیان دەرکه‌وتووه فەرمانگه حکومیـیه‌کان هەر لە پاسەوانى به‌ر دەرگا هه‌تا دەگاته سەرۆکى فەرمانگه‌که به‌رتیل لە هاوڵاتیان وەردەگرن لەبەرامبەر بەڕێکردنى کاره‌کانیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:38 خوله‌كه.