Accessibility links

جارێکى دیکه‌ UN هەوڵى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى موسڵ دەدات


جارێکى دیکه‌ UN هەوڵى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى موسڵ دەدات
جارێکى دیکه‌ UN هەوڵى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى موسڵ دەدات

دواى دەست‌بەکاربوونى وەکو نوێنەرى تازەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق مارتن کۆبلەر، لە چەند رۆژى رابردوودا سەردانى شارى موسڵى کرد و دەست پـێشخەریـیه‌کى نوێى خستە بەردەم ئەندامانى هەردوو لیستى حەدباى زۆرینەى عەرەبى سوننه‌ و لیستى برایەتى نەینه‌واى کوردەکان بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان.

خەسرو گۆران سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌وا به‌ دەنگى ئەمه‌ریکای گوت وەکو قۆناغى یەکەم نوێنەرى نەته‌وە یەکگرتووەکان هەموو لایەنەکانى بینى و چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوودا قۆناغى تر بێتە پێشەوە.

لاى خۆشیەوە ئەسیل نوجەیفی سەرۆکى لیستى حەدبا به‌ دەنگى ئەمه‌ریکا گوت ئه‌وان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی ئاماده‌ن، داواشی لە ئەندامانى ئەو لیستە کرد بگەڕێنەوە نێو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگا، بەڵام دەڵێت کێشەى هەرە گەورەى نێوانماندا نەبوونى متمانەیە کە ئەو کێشەیەش نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵى چارەسەرکردنى دەگێڕێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG