Accessibility links

له‌سه‌ر نه‌وت کێشە دەکه‌وێته‌ نێوان حکومەتى هەرێم و پارێزگای موسڵ


له‌سه‌ر نه‌وت کێشە دەکه‌وێته‌ نێوان حکومەتى هەرێم و پارێزگای موسڵ
له‌سه‌ر نه‌وت کێشە دەکه‌وێته‌ نێوان حکومەتى هەرێم و پارێزگای موسڵ

گرێبەستێکى نەوتى لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستانى عیراق و کۆمپانیایه‌کى ئەمه‌ریکى لە سنوورى پارێزگاى موسڵ ناڕەزاى توندى بەرپرسانى ئەو شارەى لێ‌دەکەوێتەوە و لە دژى ئەو گرێبەستە کە لەگەڵ کۆمپانیاى Exxon Mobil ی ئەمه‌ریکى ئیمزا کراوە هەریەکە لە ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى عێراقى و پارێزگارى موسڵ هاتنە دەنگ و هەڕەشەى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایى و سەربازى لە دژى حکومەتى هەرێم و ئەو کۆمپانیایە دەکەن.

عەبدولڵا یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى عێراقى ئەو گرێبەستە بە تەجاوز بۆ سەر خاکى موسڵ ناودەبات و دەڵێت لە دژى حکومەتى هەرێم و ئەو کۆمپانیایە ڕێوشوێنى یاسایى دەگرنەبەر.

ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ دەڵێت هەر کۆمپانیایەک لە چوارچێوەى ئەوە گرێبەستەدا کارى کردبێت، ئەوا لێپـێچینەوەى یاسایى لەگەڵدا دەکرێت و دەشڵێت داوا لە سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ دەکەین کەوا ڕێوشوێنى ئەمنى بگەرنەبەر و ڕێگا لە کارەکانى ئەو کۆمپانیایە بگرن، چونکە هەرێمى کوردستان ئەو دەسەڵاتەى نیـیە هیچ گرێبەستێک لە دەرەوەى سنوورى خۆى ئیمزا بکات ئەو گرێبەستە کە لە ناوچەکانى بەعشیقە و ئەلقۆشى سەر بە موسڵن مەحاڵە ئێمە لە بەرامبەر ئەو تەجاوزە بێ‌دەنگ بین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG