کۆمه‌ڵێـک پارت و هێزی سـیاسی و ژماره‌یه‌ک ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی له کۆنگره‌یه‌کی فراواندا ده‌نگی ناڕه‌زایی‌یان به‌رامبه‌ر چۆنێتی کارکردنی حکومه‌تی خۆجێی له شـاری موسڵ به‌رزکرده‌وه و له به‌یانی کۆتایی کۆنگره‌که‌شـدا داوا کرا ئه‌ثیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ و جه‌به‌ر محه‌مه‌د ڕه‌بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا موسڵ ده‌سـت له‌کاربکێشنه‌وه.
شێخ محێدین مزوری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان که وه‌کو نوێنه‌ری حزبه‌که‌ی به‌شـداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا کردبوو، بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌وه باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " له‌سه‌ر داوای ئه‌وان ئێمه‌ش ئاماده بووین وه‌ک یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و پارتی دیموکراتی کوردسـتان. ئه‌وان هه‌ندێـک به‌رنامه‌یان له ده‌سـتدا بوو که کۆمه‌ڵێـک پارتی به‌رهه‌ڵـستکاربوون له ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناڕازیبوون له چۆنێتی کارکردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا. ئه‌وان له به‌یانی کۆتایی خۆیان هه‌ندێـک خاڵیان ده‌سـتنیشـانکرد، یه‌ک له‌و خاڵانه ئه‌وه بوو داوایان کردبوو که پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه. دووه‌م سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری له سه‌رانسه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا داوایان کردبوو که سه‌رژمێری بکرێت. له‌وێش ئێمه ڕه‌خنه‌مان هه‌بوو و ڕه‌تمانکرده‌وه که خاڵی نه‌ته‌وه‌یی له فۆرمه‌کان لابـبرێت، چونکه ئه‌و سه‌رژمێریـیه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی نیـیه."
پاشـان شێخ محێدین مزوری گوتی " کۆنگره‌که هه‌سـتا لیژنه‌یه‌کی پـێـکهێنا له ناو خۆیاندا و ئێمه له‌و لیژنه‌یه‌ش به‌شـداریمان کرد و لیژنه‌که ئه‌وه بوو که یاداشـتنامه‌یه‌کی بۆ پارێزگاری نه‌ینه‌وا بنووسن و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چونکه گله‌یی‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری و باری ئاسایشی ئه‌م شـاره."
له پـێشـهاته ئاسایشیـیه‌کانیدشـدا له موسڵ وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک له پـۆلیسی ئه‌و شـاره ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی سه‌ر به فرقه‌ی دووی سـوپای عێراق له باشوری شـاری موسڵ و له هه‌ڵمه‌تێـکی پـشـکنیندا توانیان 11 چه‌کداری داواکراو ده‌سـتگیربکه‌ن و حه‌شـارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش بدۆزنه‌وه.
شـایانی باسه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م هێزه سیاسیـیانه‌ی موسڵ که خۆی له نزیکه‌ی 20 پارت و ژماره‌ی ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ده‌گرت و داواکردنیان بۆ ده‌سـت له‌کارکشـانه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی ئیداری شـاره‌که له کاتێـکدا دێت که‌وا وه‌کو خۆشیان له به‌یانـنامه‌که ڕایانگه‌یاند ئه‌و به‌رپـرسـانه له ماوه‌ی ده‌سـتبه‌کاربوونیان نه‌یانتوانیوه له ئاست داواکاری هاوڵاتیاندا بـبن. سه‌ره‌کیترین ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش که ئاڕاسته‌ی به‌رپـرسـان کران ناجێـگیری بارودۆخی ئاسایش و بوونی بێـکاریـیه‌کی ئێـگجار زۆر و نه‌بوونی پـرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری بوو.