دوابه‌دوای ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی که وڵاتی سوریای تێـکه‌وتووه، ژماره‌یه‌ک خێزانی سوری له ڕێـگه‌ی خاڵی سـنووری ڕه‌بیعه‌ی ڕۆژئاوای شـاری موسڵه‌وه بۆ ناو خاکی عێراق هاتوون.
هه‌تاکو ئێسـتا ژماره‌ی ئه‌و خێزانه هه‌ڵاتووانه‌ی هاتوونه‌ته ناو خاکی عێراق نه‌زانراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی پاسه‌وانانی سـنوور له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌وا ژماره‌یه‌ک خێزانی سـوری له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشـتوونه‌ته ناو خاکی عێراق. بێجگه له‌مه‌ش ماوه‌یه‌که هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارگرژیـیهی سوریا ئاواره عێراقیـیه‌کانیش له سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی لیژنه‌یه‌کی فریاگوزاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پـێـکهێناوه تاوه‌کو پـێشـوازی له ئاواره عێراقیـیه‌کان بکات.
دیندار دۆسـکی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی بۆ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR) و مانگی سووری عێراقی شانه‌یه‌کی تهنگهتاویـمان دروسـتکردووه بۆ پـێشـوازیکردن له‌و خێزانه عێراقیـیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له سوریاوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌لاح ئه‌یوب سه‌رۆکی لقی موسڵی کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کۆمیته‌یه‌کمان پـێـکهێناوه بۆ پـێشـوازیکردن له‌و ئاواره سوریانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بێنه ناو خاکی عێراق. ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مرۆیی ڕه‌زامه‌ندی پارێزگای موسڵمان وه‌رگرتووه و پارچه زهویـیهکیشـمان ته‌رخان کردووه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیـیه‌ی ڕه‌بیعه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پـێداویسـتیشمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کارمه‌ند له ئاماده‌باشیدان بۆ پـێشـوازیکردن له‌و خێزانانه‌ی که به‌هۆی ڕووداوه‌کانی سوریا ده‌یانه‌وێت بێنه ناو خاکی عێراق و ئاواره بـبن.
فه‌لاح ئه‌یوب ده‌شڵێت ئه‌و که‌مپه‌ی که له ئێسـتادا سه‌رقاڵی دروسـتکردنین توانای پـێشـوازیکردنی له 700 خێزان هه‌یه و له ئاینده‌شـدا ئه‌گه‌ر بینیمان ژماره‌ی ئاواره‌بووه‌کان زیاتر بوو ئه‌وا ڕووبه‌ری که‌مپه‌که‌مان فراوانتر ده‌که‌ین بۆ زیاتر پـێشـوازیکردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره سوریـیانه‌ی که دێنه ناو خاکی عێراق.
شـایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو به تایبه‌تیش له سـاڵانی 2006 هه‌تا 2008 به‌هۆی کرده‌وه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ناو خاکی عێراق ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری خێزانی عێراقی ئاواره‌ی سوریا بوون، به‌ڵام ئێستا به پـێچه‌وانه بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی له سوریا ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بووه که نه‌ک ته‌نها ئاواره عێراقیـیه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵـکو ژماره‌یه‌ک له خێزانی سوریش نیازیان وایه ئاواره‌ی خاکی عێراق بـبن.
وه‌کو به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی مانگی سووریش گوتی به‌پـێی زانیاریـیه‌کان چاوهڕواندهکرێت له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی سوریا له ڕێـگه‌ی ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه و ئه‌نبار و ڕهمادیـیهوه ئاواره‌ی ناو خاکی عێراق بـبن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:33 خوله‌كه.