مەسیحیـیەکانی عێراق دووبارە داواکەیان نوێ دەکەنەوە بۆ دامەزراندنى پارێزگایەکى تایبەت بەخۆیان لە دەشتایى شارى موسڵ و سەرۆکى پەرلەمانى عیراقیش دژایەتى خۆى بۆ ئەو پرۆژەیە دەردەبڕێت.
یۆنادم یوسف کەننا ئەندامى مەسیحى لە پەرلەمانى عێراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت زمانى هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە لە عێراق بەسەر چووە و دەشڵێت ئەو پرۆژەیە رەت بکرێتەوە یان نا ئێمە سوورین لەسەرى و پاشگەز نابینەوە.
ڕۆمیۆ هەکارى سەرۆکى پارتى به‌یت ئه‌لنەهره‌ینى دیموکراتى مەسیحیـیەکانیش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئەم پرۆژەیە تاکە دەروازەیه‌کە بۆ ڕزگاربوونى مەسیحیـیەکان لەو دەست درێژیانەى کە بەردەوام دەکرێنە سەریان.
قەحتان سامى گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ ئه‌ویش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئامانج لەم بیرۆکەیە دابەشکردنى عێراقە لەسەر بنچینه‌ی تایفەگەرى و ئامانجى سیاسى لە پشتەوەیە و دەشڵێت ئێمە بە هەموو هێز و توانایه‌کمان دژایەتى ئەم پرۆژەیە دەکەین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:16 خوله‌كه.