سەرکردەکانى لیستى حەدبا و بزوتنەوەى داد و چاکسازى شەڕى ڕاگەیاندن لە دژى یەکترى چڕدەکەنەوە. لە دوایـین لێدوانى رۆژنامەوانى تونددا عەبدولڵا عەجیل یاوەر سەرۆکى بزوتنەوەى داد و چاکسازى، ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ بە خیانەتکار ناودەبات و لیستەکەى نوجەیفیش ئەو بزوتنەوەیە بە دۆڕاو لە پرۆسەى سیاسى وەسف دەکات .
عەبدولڵا جبورى گوتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى نەهێنیەکانى نێوان ئەوان و پارێزگارى موسڵی بۆ دەنگى ئەمهریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت بە پێى بەڵێن نامەیهکى نێوانمان هەروەها ئەو بەلێنەمان لە بانگەشەى هەڵبژاردن بە خەڵکى شارەکەش دابوو کە کاردەکەین بۆ پارێزگاریکردن لە خاکى موسڵ و دەرکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشى کوردى لەو شارە کە هەر ئەوەش وایکرد لەو هەڵبژاردنە 19 کورسى بەدەستبهێنین، بەڵام پارێزگارى موسڵ بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى ئەو بەڵێنـنامەیەى هەڵوەشاندەوە و خۆى ئیمزاى لەسەر مانەوەى هێزەکانى پـێشمەرگە کرد کە ئەمەش بە خیانەت وەسف دەکات.
لە بەرامبەردا قەحتان سامى گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا ئەندامانى بزوتنەوەى داد و چاکسازى بە شکستخواردوو و دۆڕاو لە پـرۆسەى سیاسى وەسف دەکات و دەڵێت ئەندامانى ئەو بزوتنەوەیە کە لەماوەى 3 ساڵى رابردوو سەرۆکایەتى لیژنە گرنگەکانى نێو ئەنجومەنیان دەکرد، پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندى تایبەتى و ناوچەکانى خۆیان بەکارهێناوه، نەوەک بۆ هەموو خەڵکى پارێزگاکە بە بێ جیاوازى.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:16 خولهكه.