Accessibility links

لە تەلەعفەر کامێراى چاودێرى بۆ کۆنترۆڵکردنى ئاسایشى شارەکە دادەنرێت


لە تەلەعفەر کامێراى چاودێرى بۆ کۆنترۆڵکردنى ئاسایشى شارەکە دادەنرێت
لە تەلەعفەر کامێراى چاودێرى بۆ کۆنترۆڵکردنى ئاسایشى شارەکە دادەنرێت

بۆ جارى یەکەم لە مێژوى شارەکەدا کامێراى چاودێرى لە سەرتاپاى شارۆچکەى تەلەعفەر دادەنرێت.

ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەریش پێشنیارێکى داوەتە حکومەتى ناوەندى لە بەغدا بۆ کڕینى ژمارەیه‌ک کامێراى پێشکەوتوو ئامێرى سۆنار بە مەبەستى کۆنترۆڵکردنى شارەکە لە جموجۆڵى چەکداران.

محەمەد سادق ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر لەم بارەیەوە بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند ئەم هەنگاوە لەوەوە دێت کە بارودۆخى ئاسایشى شارەکە ڕوو لە ئالۆزبوون دەکات و هێزە ئەمنیەکانیش نەیانتوانیوە کۆنترۆڵى بکەن. ئەو پـێشبینى دەکات بە دانانى کامێراى چاودێرى بارۆدۆخی شـارۆچکه‌که‌ به‌ ڕێژه‌ی په‌نجا هه‌تا شه‌ست له‌ سه‌د به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:00 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG