بە بۆنەى دەرچوونى دوا سەربازى ئەمه‌ریکى لە شارى موسڵ ئاهەنگێکى فراوان بە بەشدارى ژمارەیه‌ک لە نوێنەرانى پارێزگاى نەینه‌وا لە پەرلەمانى عیراق و پارێزگار و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و سەرۆک هۆز و پیاوانى ئاینى بەڕێوەچوو.
پەرلەمانتاران رایانگەیاند که‌وا ئەوان یاداشتنامەیهک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکەن و تیایدا داوا دەکەن یاسایه‌کی لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌و کەسانە ده‌رکرێت که لە شه‌ڕی هێزەکانى ئەمه‌ریکادا دەستگیرکراون و هەروەها ئەوانەى لەو پـێناوەشدا کوژراون بە شەهید دابنرێن و مافى تایبەتى بۆ خانەوادەکەیان دابین بکرێت.
دڵشاد زێبارى بەرپرسى ئۆفیسى پەرلەمانى عیراق لە موسڵ پـشتیوانى ئەو بیرۆکەیە دەکات و لە لێدوانێـکىدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت لە کاتى داگیرکردندا مافى هەر کەسێکە بەرگرى لە وڵاتەکەى خۆى بکات.
مەحما خەلیل ئەندامى پەرلەمانى عیراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستان بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەو کەسانە هیچ مافێکیان نیـیە و پـێىوایە ئەو کەسانەى شەڕى ئەمه‌ریکایان کردووە واتە شەڕى یاسایان کردووە، چونکە بوونى ئەو هێزە بە گوێرەى یاسا و رێککەوتن بووە.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:27 خوله‌كه.