بە دروشمى" بەڵێ بۆ مالیکى و نا بۆ نوجەیفى" ژمارەیەک لە لایەنگرانى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق خۆپیشاندانێکیان لە شارى موسڵ ئەنجام دا.
وێڕاى ده‌ربڕینی پشتگیری‌کردن لە مانەوەى مالیکى، هه‌روه‌ها داواى سەندنەوەى متمانەیان لە ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ و ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمان کرد.
بەشێک لە حۆپیشاندەران بە دەنگى ئەمه‌ریکایان گوت ئەو بەرەیەى کە ئێستا لە دژى مالیکى دروست بووە بۆ سەندنەوەى متمانە لێى کودەتایە. گوتیشیان ئەو دوو برایە نەیانتوانیوە خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکەن، بەڵکو هەموو ژیانى خۆیان بۆ ململانێی سیاسى و دژایەتیکردن تەرخان کردووە.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:53 خوله‌كه.