لە موسڵ و چەند شارێکى دیکهی عێراق هەڵمەتێک بۆ ههڵوهشـاندنهوهی حوکمی لەسێدارەدانی سەر سوڵتان هاشم وەزیرى بەرگرى سەردەمى ڕژێمى پێشووى عێراق دەستیپێکردووه.
بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیهکدا داواى لابردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر سوڵتان هاشم دەکات و دەڵێـت جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە خزمەت بە عێراق ناکات و بزوتنەوەکەش لێى بێ دەنگ نابێت.
عەبدوڵڵا جبورى گوتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بارەى ئەو هەڵمەتەوە به دەنگى ئەمهریکای گوت ئێمە یاداشتێکمان بۆ هەرسێ سەرۆکاتیەکەى عێراق بەرز کردۆتهوه و تیایدا داوامانکردووه فشار لەسەر دادگا دروست بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى لەسێدارەدان بەسەر سوڵتان هاشم، بەڵام ئەوان بەدەم داواکاریەکەى ئێمەوە نەهاتن، بۆیە ئێمە ناچار بووین شەقام بجوڵێنین. دەشڵێت ئەگەر لەو کۆنگرە نیشتیمانیـیەى کە بڕیارە لە بەغدا ببەسترێت دۆسیەى سوڵتان هاشم نەخرێتە ڕوو ئەوا ئەو کۆنگرەیە سەرکەوتو نابێت
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:53 خولهكه.