بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له باره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق، کاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه کوردیـیه‌کانی لێـده‌که‌وێته‌وه و نوێنه‌رانی کوردی پارێزگای موسڵیش له په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌مڕۆش سـکاڵایان له دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن تۆمارکرد.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی کورد له په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه و له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌و سکاڵایه‌ماندا داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ڵبژاردنێـکی پـێش وه‌ختمان کردووه. ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئه‌جندایه‌کی ده‌ره‌کی له پشـته‌وه‌یه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێـکه‌وتی 14 ی مانگی سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له دانشتنی ژماره 116 ی خۆیدا به کۆی ده‌نگ ڕه‌تکردنه‌وه و جێبه‌جێنه‌کردنی مادده‌ی 140 ی له پارێزگای موسڵ په‌سه‌ندکرد.
وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌کیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره نوێنه‌رانی کوردی پارێزگای موسڵ له په‌رله‌مانی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیان به پـێشـێلکردنی ده‌سـتور و یاسا وه‌سفکرد، ئاماژه‌شیان به‌وه کرد که‌وا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ هه‌وڵێـکه بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان کورد و عه‌ره‌بی ئه‌و شـاره‌دا.
مه‌حما خه‌لیل گوتیشی دادگای ده‌سـتوری عێراق به‌پـیر سـکاڵاکه‌ی ئه‌واندا هاتووه و بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیشی ڕه‌تکردۆته‌وه و به پـێشـێلکردنی ده‌سـتوری وه‌سفکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:27 خوله‌كه.