هەوڵەکان بۆ رێگەگرتن لە ئیعدامکردنى سوڵتان هاشم و حسێن ڕەشید لە ئاست نێوەندە سووننى ئاینزاکان هەروا دێت و فراوانتر دەبێت.
ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ دانیشتنى ئاسایى خۆى بۆ ئەم پرسە تەرخان کرد و زۆربەى ئەندامانى لەسەر ئەوە هاوڕابوون بە لەسێدارەدانى ئەم دوو کەسە پرۆسەى ئاشتەوایى نیشتیمانى لە عێراق لەباردەبرێت و کاردانەوەى خراپى بەدوادا دەبێت.
گردبوونەوەى عێراقیون بە ڕێبەرایەتى ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەم بارەیەوە بەیاننامەیهکى بڵاوکردەوە و داواى لە سەرۆکایەتى کۆمار و حکومەت کرد وەکو ڕێزگرتنێک لە گەلانى عێراق ببنە رێگر لە بەردەم لەسێدارەدانى سوڵتان هاشم و حسێن ڕەشید هەروەها رایگەیاندووە کە پێویستە ڕێز لە دامەزراوە سەربازیـیەکان بگیرێت چونکە ئێستاش زۆربەى ئەفسەرەکانى سوپا ئەندامانى سوپاى پێشوون.
لە لێداونێکیشى دا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمهریکا، ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسل دەلێت ئێمە وەکو پارێزگار و زۆربەى خەڵکى ئەم شارە وهها دەبینین کەوا بەڕێز سوڵتان هاشم و حسێن رەشید ئەفسەرى بەناوبانگ بوونە لە پێگە و پیشەى خۆیاندا و ئەوان بڕیارى لهشـکریـیان جێبەجێ کردووە و پهیوهندیـیان به سیاسهتهوه نهبووه. ئەو بە ڕاشکاویش دەڵێت ئەگەر ئەم دوو کەسە لەسێدارە بدرێن ئەوا کاردانەوەى زۆر خراپى بەدواوە دەبێت و خەڵکى موسڵیش لە بەرامبەرى بێ دەنگ نابن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:51 خولهكه.