ستراتیژیەتى نیشتیمانى بۆ بەرهنگاربوونەوەى دیاردەى گەندەڵى و گەندەڵکاران لە شارى موسڵ ڕاگەیاندرا.
لە کۆنفراسێکدا کە لە لایەن پەیمانگاى عێراقى بۆ شەفافیەت رێکخرابوو بە بەشدارى ژمارەیهک ئەندام پەرلەمانى عێراق و نوێنەرى ڕێکخراوەکانى سیڤیل و رۆژنامەنووسان و مامۆستایانى زانکۆى موسڵ ئەو ستراتیژیەتە ڕاگەیاندرا و لە گفتوگۆیەکى کراوەشدا بەشداربووانى ئەو کۆنفراسە هاوڕابوون کەوا دیاردەى گەندەڵى زۆربەى دامودەزگاکانى دەوڵەتى داگیرکردووە و بە دیاردەیهکى کوشندەشیان ناوزەدکرد.
بەشداربووانى کۆنفراسهکه بۆ دەنگى ئەمهریکا ئاماژە بەوەش دەکەن ڕووبەروبونەوەى ئەو دیاردەیە ئەرکێکى نیشتیمانى و ئەخلاقیـیە، چونکە جگە لە فەرمانگاکانى حکومى ئەو دیاردەیە خۆى خزاندۆتە تەنانەت ناو ماڵ و خێزانەکانیشهوه.
بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا ڕاپـۆرتێکى تێروتەسەل سەبارەت بەو دیاردەیە ئامادەبکرێت و دواتریش لێژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق و بەرپـرسانى حکومەت و ڕاى گشتى و دەزگاکانى راگەیاندنى لێ ئاگادار بکرێتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:12 خولهكه.