خۆپـیشـاندان و مانگرتن له شـاری موسڵ هه‌روا دێت و فراوانتر ده‌بێت و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانی ئازادی ناوه‌ڕاستی شـاری موسڵ کۆبوونه‌وه و چه‌ندین داواکاریـیان به‌رزکرده‌وه.
خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆ که له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌کی ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ڕێـکخرابوو چوار داواکاری سه‌ره‌کیان هه‌بوو،
یه‌که‌میان ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له واده‌ی دیاریکراوی خۆی و به پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه سـتراتیژیـیه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا، دووه‌م ئازادکردنی سه‌رجه‌م گیراون له گرتووخانه‌کانی ناو شـاری موسڵ، سێـیه‌م ئاشـکراکردن و سـزادانی گه‌نده‌ڵکاران له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حکومیـیه‌کانی شـاره‌که، چواره‌میش هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئێسـتای عێراقیان ده‌کرد.
خۆپـیشـانده‌رانی ئه‌مڕۆ جیاواز له ڕۆژانی ڕابردوو به زمانێـکی توڕه‌یی‌یه‌وه له شه‌قام بوون. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌گه‌ر داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێن ئه‌وا هه‌ڵوێسـتی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر و به گوته‌ی خۆیان وڵات به‌ره‌و ئاڵۆزیتر ده‌چێت.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک هۆزه عه‌ره‌بیـیه‌کان له‌و مه‌یدانه خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، به گوته‌ی خۆشیان له‌وێ ده‌مێنـنه‌وه تاوه‌کو داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێن.
لای خۆشیانه‌وه هێزه ئه‌مه‌نیـیه‌کان و پـۆلیسی چالاکی مه‌ده‌نی ڕێوشوێنی توندی ئه‌منیـیان بۆ پاراسـتنی ئه‌و مه‌یدانه و خۆپـیشـانده‌ران گرتۆته‌به‌ر.
شایانی باسه هه‌ینی ڕابردوو خۆپـیشـاندانێـکی هاوشێوه له شـاری موسڵ ئه‌نجامدرا که هه‌مان داواکاریـیان هه‌بوو، به‌ڵام بازنه‌ی خۆپـیشـاندان هه‌روا دێت و فراوانتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدایه که به بۆچوونی هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران و شاره‌زایان که‌وا نیازی حکومه‌تی مالیکی هه‌یه که داوای درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات له عێراق و به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی نوێی نێوان هه‌ردوو وڵات که ئه‌مه جێـگای قبوڵکردن نیـیه به تایبه‌تی لای عه‌ره‌به سووننه‌کان.