دەستگیرکردن و پـێشێلکردنى ئازادى ڕۆژنامەوانى لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە لە شارى موسڵ بۆتە دیاردە.
دوو ڕۆژ بەرلە ئێستاش پەیامنێرى ڕۆژنامەى (صدى الحقیقە) بە ناوى سجاد بەشیر لە کاتى ڕاپەراندنى کارى رۆژنامەوانى لە لایەن هێزێکى ئاسایش دواى شکاندنى کامێراکەى دەستگیرکرا و چارەنووسیشى نادیارە.
ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانەى هێزە ئاسایشیەکان کە دەیان جارە دووبارە دەبێتەوە بۆتە مایەى نیگەرانى و توڕەیى رۆژنامەنووسانى موسڵ بە جۆرێک ئەوان هێندهی گروپە یاخیبووەکان لە بەرامبەر هێزەکانى سەر بە حکومەت هەست بە مەترسى دەکەن.
سەڵاح بامەرنى سەرۆکى لقى موسڵى یەکێتى رۆژنامەنووسانى عێراقى لە لێدوانێکدا بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت شەڕێکى دەروونى لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانى موسڵەوە بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەکرێت و ئاماژەش بەوە دەکات کەوا لە ماوەى 8 ساڵى رابردوو تەنها لە موسڵ 39 رۆژنامەنوس کوژراون کە ئەمەش ئەوە دەردەخات موسڵ مەترسیدارترین شارى جیهانە بۆ کارى رۆژنامەوانى. ناوبراو دەشڵێت ئەگەر بارودۆخى رۆژنامەنووسان بەم شێوەیه بڕوات و ئەو پەیامنێرەى کە ئێستا لە زیندانى هێزى ئاسایشیەکانە ئازاد نەکرێت، ئەوا مانگرتنى سەرتاسەرى لە کارەکانمان رادەگەیهنین.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:38 خولهكه.