لیستی حه‌دبای شـاری موسڵ ده‌بێته دوو به‌ش و سه‌رۆکی ئه‌و لیسته‌ش ئاشـکرای ده‌کات که‌وا له نێو لیسته‌که‌یدا که‌سـانی توندڕه‌و هه‌ن که بوونه‌ته به‌ربه‌ست له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کاندا.
ئه‌ثیل نوجه‌یفی سه‌رۆکی لیستی حه‌دبا و پارێزگاری موسڵ له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و توندڕه‌ویـیه‌ی چه‌ند لایه‌نێـکی لیستی حه‌دبا و هه‌روه‌ها هه‌ندێـک له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واش وه‌های له‌و کردووه که‌وا دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کورددا ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له لێـدوانێـکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوته‌کانی ئه‌ثیل نوجه‌یفی ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک لیستی برایه‌تی هیچ خه‌ڵـکی توندڕه‌ومان تێدا نیـیه، وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکانێـک وه‌ها هه‌ست ده‌که‌ن که سیاسه‌ت و ماف هه‌ر بۆ ئه‌وانه و ئه‌گه‌ر ئێمه داخوازی مافی خۆمان بکه‌ین به توندڕه‌وی له قه‌ڵه‌می بده‌نن ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:39 خوله‌كه.