لە هەڵمەتێکى فراوانى پشکنینى هێزەکانى پۆلیسى نیشتیمانیدا لە رۆژئاواى شارى موسڵ 11 تێرۆرستى سەر بە رێکخراوى دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى سەر بە ئەلقاعیدە دەستگیرکران کە بەرپرسێکى پایە بەرزى ئەو رێکخراوە بە پلەى ئەمیر لە نێویاندایه.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لیوا مەهدى غەراوى فەرماندەى پۆلیسى نیشتیمانى لە موسڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگەیاند و گوتى هەڵمەتەکە دواى کوشتنى بەرپرسى ئەو گروپە هات و ئاشکراى کرد ئەم گروپە لە ساڵى 2007 وە لە موسڵ کار دەکەن و دەیان کردەوەى تێرۆرستیان لە دژى هێزەکانى پۆلیس و سوپاى عێراق لە موسڵ ئەنجام داوە.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:33 خوله‌كه.