Accessibility links

نورى مالیکى هەوڵى پەشیمان‌کردنەوەى بەرپرسانى سەڵاحەدین دەدات


7일 가나 수도 아크라의 쇼핑몰이 무너진 가운데, 현장에서 구조대가 건물 잔해에 묻힌 사람을 끌어내고 있다.
7일 가나 수도 아크라의 쇼핑몰이 무너진 가운데, 현장에서 구조대가 건물 잔해에 묻힌 사람을 끌어내고 있다.

نورى مالیکى هەوڵى پەشیمان‌کردنەوەى بەرپرسانى سەڵاحەدین دەدات
نورى مالیکى هەوڵى پەشیمان‌کردنەوەى بەرپرسانى سەڵاحەدین دەدات

هەوڵى هەندێک لە سوننه‌ نشینەکانی عێراق بۆ بە هەرێمکردنى پارێزگاکانیان چڕتر دەبێتەوە و سەرۆک وەزیرانى عیراقیش لە هەوڵدایە بەرپرسانى پارێزگاى سەڵاحەدین لەو بڕیارەیان پەشیمان بکاتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش نورى مالیکى لەگەڵ پارێزگار و جێگرەکەى و ئەندامانى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە کۆبۆوه‌ و بڕیاره‌ سەردانى ئەو شارە بکات بۆ تاووتوێکردنى هەمان پرس.

دکتۆر ئەمین عەزیز جێگرى پارێزگارى سەڵاحەدین لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا لە بارەى ئەوەى ئەو بڕیارەیان لە چیـیەوە سەرچاوەى گرت دەڵێت شارەکەمان لە هەموو ڕوویەکەوە فەرامۆش کراوە و بڕیارەکانى بەرپرسانى بەغداش دیکتاتۆریانە بوون.

لە بارەى ئەوەى ئەم بڕیارەى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین هه‌تا چەند پەیوەندى بە دوو لێدوانەکەى ئوسامە نوجەیفی سەرۆکى پەرلەمانى عیراق هه‌بووه‌ که‌ پـێشـتر لە واشنتن و لەندەن دابوونی و تیایاندا باسى لە پێکهێنانى هەرێمێکى سوننه‌نشین کردبوو، دکتۆر ئەمین گوتی هیچ پەیوەندی بەو لێدوانەوە نیـیە چونکە پارێزگاى سەڵاحەدین نە تەنها عەرەبى سوننه‌، بەڵکو کورد و شیعە و تورکمانیش تێدا دەژین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG