دواى 8 ساڵ و بۆ یەکەم جار فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى موسڵ لە هێزە ئەمریکیـیەکانەوە ڕادەستى عێراقیـیەکان کرا.
لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونى بەرپرسانى سەربازى و حکومى هەردوو لایەنى ئەمەریکى و عێراقى ئەرکى پارێزگارىکردنى فڕۆکەخانەى موسڵ و ئیدارەى ئەو فڕۆکەخانەیە کە 8 ساڵە لە دەست هێزەکانى ئەمهریکایە و وەکو سەربازگایهک وابوو بە یەکجارەکى ڕادەستى عێراقیـیەکان کرایەوە.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ کە ئەو سەرپەرشتى دۆسیەکەى کرد لە لێدوانێکىدا بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتى وەرگرتنەوەى فڕۆکەخانەى موسڵ سەرەتایهکە بۆ گەڕانەوەى سەروەرى بۆ عێراقیـیەکان و ئاشکراشى کرد لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا سەربازگهى غەزلانى لە موسڵ لە هێزە ئەمریکیـیەکان وەردەگیرێتەوە.
سەبارەت بەوەى کەوا هێزە عێراقیـیەکان گەشتوونەتە ئەو ئاستەى ئەرکى پارێزگارىکردنى فڕۆکەخانە و شارەکە لە ئەستۆ بگرن. پارێزگارى موسڵ گوتى بە دڵنیایـیەوە تواناى دابینکردنى ئاسایشیان هەیە بۆ فڕۆکەخانەش هێزەکانى سوپا و پۆلیسى عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ کۆمپانیایهکى تایبەتمەند بە فڕۆکەخانە ئەو ئەرکە دەگرنەئەستۆ.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:32 خولهكه.