هاوکاتى قوڵتربوونەوەى قەیرانە سیاسیەکانى عێراق و هەوڵەکان بۆ وەرگرتنەوەى باوەڕى لە نورى ئەلمالیکى جیاوازى دەکەوێتە نێوان هەڵوێست و وتارى کوردى لە ئاست پرسەکە. هەڵوێستى تاڵەبانى کە نامەى پەرلەمانتارانى بۆ وەرگرتنەوەى باوەڕى لە مالیکى نەدایە پەرلەمانى عێراق پەرلەمانتارانى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان توڕە دەکات.
دکتۆر حەمید باڤى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى پارتى لە لێدوانێکى دا بۆ دەنگى ئەمهریکا نەبوونى یەک گوتارى کوردى لە ئاست پرسە نەتەوەییەکان بە هۆکارى شکستى کوردى دەزانێت، بەڵام سەرەڕاى ئەو جیاوازیەش ئەو پێى وایە دوا جار هەموو لایەنهکان دەگەنە ئەو بڕوایەى کە پـێویستە متمانە لە مالیکى وەربگرێتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی درێژهی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:58 خولهكه.