هاوکات لەگەڵ ئەو جموجۆڵە سیاسیەى کە ماوەیه‌کە لە بارەى ئەگەر و نەگەرى کشانەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکا لە ئارادایە. یاخیبووان لەلایه‌ک و هێزە ئاسایشیەکانیش لە لایه‌ک کەوتوونەتە جموجۆڵ.
لە ماوەى 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆى دوو رووداوى جیاواز لە شارى موسل 5 سەربازى عێراقى کوژران و 2 ى دیکەش برینداربوون. هاوکات 34 داواکراو و گومانبار دەستگیرکران.
موقه‌ده‌م ڕه‌حیم جه‌بار گوتەبێژى فرقەى دووى سوپاى عیراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت مه‌ترسیدارترین تۆڕى تێرۆرستى شەوى رابردوو دەستگیرکران و ئەمیرێکى پلە بەرزى رێکخراوى ئەلقاعیدە لە نێویاندا بوو و ئەو تۆڕە پێک هاتبوون لە 21 کەس.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه.