Accessibility links

هێزەکانی هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا ناوەندی فەرماندەیی داعشیان لە شاری هەجین بۆمباران کرد


پشتیوانی زرێپۆشانی لەشکری ئەمەریکا لە هێزەکانی دێمۆکراتی سوریا لە نزیک شاری هەجین - لە دژی داعش، شەمە ١٥ی دێسەمبری ٢٠١٨ی زاینی

ئەو شارە کە لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات هەڵکەوتوە، بۆ ماوەی چەندین مانگ شوێنی شەڕی هیزەکانی شەڕەڤانی کورد لە بەرامبەر هێزەکانی داعش بووە.

لە هێرشی هەوایی شەمە شەو لە لایەن هێزەکانی هاوبەندی بە ڕێبەری ئەمەریکا لە سوریا دا، مزگەوتێک لە شاری "هەجین" کە ناوەندی فەرماندەریی ئەو گرووپە بوو، وێران کرا.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، شاری هەجین دواین پێگەی گەورەی داعش لە سوریا دایە.

گوتەبێژی هاوبەندییەکە دەڵێت ١٨ چەکداری داعش لە مزگەوتی شارەکەدا جێگیر ببوون و بۆ هێرش لە ئەو شوێنەڕا کەڵکیان وەردەگرت.

بە پێێ گوتەبێژی ئەو هاوبەندییە، لە هێرشی شەمە شەو هەموو تێرۆریستان کوژران و بە ئەم جۆرە داعش توانایی کردارەکانی لە ناوچەکە لە دەستدا و هەڕەشەکانی ئەو تاقمە تا ڕادەیەکی زۆر پووچەڵ کرایەوە.

ڕۆژی هەینی، گوتەبێژی کورد لە کردارەکانی خۆرهەلاتی "دیرەئەلزور"، سەبارەت بە ئەگەری هێڕش بۆ سەر هەجین و دەرپەڕاندنی داعش لە ئەو شوێنە هەواڵی دابوو.

ئازاد بووونی "هەجین" گورزێکی قورس لە تاقمی داعشە. ئەو شارە کە لە نزیک سنوری عێڕاقە، دواین بنکەی سەرەکی داعش بوو. داعش هێشتا چەندین گوندی دەورووبەری لە ژێردەستدایە.

گرووپی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤی سوریا بنکە لە بەریتانیا کە سەرچاوەی هەواڵەکانی چالاکانی سوریان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی دیمۆکراتی سوریا سەرەتای بەیانی هەینی بە پشتیوانی هەوایی هێزەکانی هاوبەندی لەشکری ژێر ڕێبەری ئەمەریکا هەجین یان گرت.

ئەو ڕێکخراوە دەڵێت هێزەکانی داعش بۆ گوندەکانی دەرووبەری هەجین پاشەکشەیان کردووە و هێزەکانی دێمۆکراتی سوریا هەروا بەردەوام لە گەڵ داعش شەڕ دەکەن و بەدوایاندا دەگەڕێن.

بە گوێرەی ئاسۆشێتێدپرێس، گوتەبێژێکی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ گوتویەتی کە شەڕێکی توند لە بەشەکانی هەجین هەروا بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG