Accessibility links

ئه‌یاد عه‌لاوی: ئێران ده‌ستێوه‌ردان له‌ بریاره‌کانی خه‌ڵکی عێڕاق دا ده‌کات


عه‌لاوی گوتی ئێستا کاتێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێک بێده‌ستیوه‌ردانی ئێران، سووریا، ئه‌مه‌ریکا و یا هیچ وڵاتێکی‌ترمان له عێراق هه‌بێت.

ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له لێدوانێک له میسر ده‌ڵێت به بڕوای ئه‌و پشتگری کۆماری ئیسلامی له گرووپه شێعه‌کان له عێراقدا بوه‌ته هۆی ئه‌وه له هه‌ڵبژرادنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان کێبه‌رکێی فیرقه‌یی و ئایینی له‌و وڵاته‌دا زه‌قتر بێته‌وه.

عه‌لاوی گوتی: "ئێران ته‌نانه‌ت له بڕیاره‌کانی گه‌لی عێراقیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات. ئێمه نامانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له ژێر کاریگه‌ری دژایه‌تی ئایینی و فیرقه‌یدا به‌ڕێوه بچێت. ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان بتوانن بێده‌ستیوه‌ردانی هێز‌ێکی ده‌ره‌کی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن و نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن."

عه‌لاوی سیاسه‌توانێکی سکۆلاری شێعه‌ی عێراقیه که بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به نه‌وت، شه‌ڕی ناۆخوی له سووریا، یه‌مه‌ن و لیبی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی میسر له وانه عه‌بدولفه‌تاح سیسی چوه‌ته ئه‌و وڵاته.

عه‌لاوی گوتی ئێستا کاتێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێک بێده‌ستیوه‌ردانی ئێران، سووریا، ئه‌مه‌ریکا و یا هیچ وڵاتێکی‌ترمان له عێراق هه‌بێت.

عه‌لاوی پێشتریش ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران گرتبوو و ئێرانی به‌وه تاوانبار کردبوو که ساڵی 2010 له کاتێکدا حیزبه‌که‌ی ئه‌و زیاترین کۆرسی په‌رله‌مانی وه‌ده‌ست هێنابوو ڕێگای له سه‌رۆک کۆمار بوونی ئه‌و گرت.

XS
SM
MD
LG