رۆژی یه‌کشه‌ممه، 31 ی مانگی حه‌وت، یادی 28 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كانه له لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عس.
به‌ڕێزعه‌لی سیاسی، سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی چاودێری كوردۆساید (چاك) ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌وخۆ تاوانی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی بارزانیـیه‌کان و کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئه‌نجامداوه یان هاوبه‌شیان له ئه‌نجامدانی تاوانه‌کان کردووه "تاکو ئێستا سزای خۆیان وه‌رنه‌گرتووه‌و دادگا به‌رامبه‌ر به‌وان هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه."
به‌ڕێز عه‌لی سیاسی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌م تاوانانه که‌سانێکی دیاریکراو فه‌رمانی جێبه‌جێکردنیانی داوه، "به‌ڵام خه‌ڵکانێکی زۆر تێوه‌گلاون و ده‌بێت هه‌موویان دادگایی بکرێن و سزا بدرێن."
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی پێویسته عێراق ببێته به‌شێک له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی چونکه ئه‌مه "تاکه زه‌مانه‌ته" بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا کورد دووچاری جێنۆساید نه‌بێته‌وه.
له مانگی پێنجی ئه‌م ساڵ، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق کوشتنی به کۆمه‌ڵی بارزانییه‌کانی به جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ناساند.
شایانی باسه له ساڵی 1983 دا رژێمی پێشووی سه‌دام حوسێن نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار پیاو و کوڕی بارزانی ده‌ستگیرکرد و له دوای شه‌ڕی ساڵی 2003 دا ته‌رمه‌کانیان له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دۆزرانه‌وه.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌لی سیاسی، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.