Accessibility links

خامنەئی: ئێران پشتیوانی لە هەر گروپ و وڵاتێک دەکات دژی ئیسڕائیل بجەنگن


A handout picture provided by the office of Iran's Supreme Leader Ayatollah Ali Khamenei on March 22, 2020 shows him delivering a speech in the capital Tehran. - All 31 of Iran's provinces have reported cases, with the northeastern province of…

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی ئێران پشتیوانی لە هەر گروپ و دەوڵەتێک دەکات کە دژی ئیسڕائیل دەجەنگن.

خامنەئی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا لە هەژماری فەڕمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت " یارمەتی و پشتیوانی لە هەر وڵات و گروپێک دەکەین کە دژی سەهیۆنین و دژیان دەجەنگن. شەرمیش ناکەین لە وتنی ئەوە."

لەلایەکی دیکەوە خامنەئی ئەوەشی خستەڕوو دوژمنایەتی ئێران بەرامبەر ئیسڕائیل دوژمنایەتی نیە دژی جولەکە.

خامنەئی ئاماژەشی بەوەدا " لەناوبردنی حکومەتی ئیسڕائیل مانای لەناوبردنی جولەکە نیە. کێشەمان لەگەڵ جولەکەدا نیە."

وتیشی " لەناوبردنی ئیسڕائیل مانای ئەوەیە دانیشتوانی موسوڵمان و مەسیحی و جولەکەکان بتوانن خۆیان حکومەتێک هەڵبژێرن و بیانی و تاوانبارەکانی وەکو ناتانیاهو دەربکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG