Accessibility links

سەندیکاکانی جەزائیر هەوڵەکانی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕەت دەکەنەوە


سیانزە سەندیکای جەزائیر ڕەتیان کردەوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیری نوێی جەزائیر نورەدین بەدەوی بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە هیوادارە ببێتە هۆی هێورکردنەوەی خۆپیشاندەران کە فشار دەخەنە سەر سەرۆکی جەزائیر عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە و بەڕێوبەرایەتییەکەی تاوەکو دەستبەرداری دەسەڵات بن.

یەکێک لە سەرکردەکانی سەندیکای کەرتی خوێندن بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەندیکاکان گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا ناکەن چونکە ئێمە سەر بە گەلین و گەلیش دەڵێت " نا " بۆ ئەم ڕژێمە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی جەزائیر بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری جەزائیر نورەدین بەدەوی دەستی کردووە بە وتوێژەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، لە هەنگاوێکیدا بۆ ڕازیکردنی خۆپیشاندەران کە داوا دەکەن سەرۆک بۆتەفلیقە دەستبەرداری دەسەڵات بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG