Accessibility links

دوای بیست ڕۆژ لە زیندانیکردن ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئازاد کرا


ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئالێکس ناڤاڵنی لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وتی بەرپرسانی ڕوسیا ئازادیان کردووە دوای ئەوەی نزیکەی سێ هەفتە لە زینداندا بووە.

لە کۆتایی مانگی نۆدا پۆلیسی ڕوسیا ئالێکس ناڤاڵنیان دەستگیرکردوو فەرمانی زیندانیکردنی بۆ 20 ڕۆژ دەرچوو بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا لەمیانەی ڕێکخستنی گردبوونەوەکان و خۆپیشاندانەکاندا.

دوای ئەوەی ئازادکرا، ناڤالنی وتی بەنیازە لە کۆبوونەوەیەکی سیاسییدا لە شاری ئاستراخان لە باشووری وڵاتەکە قسە بکات.

ناڤالنی هیوادارە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ڕوسیا بتوانێت خۆی کاندید بکات سەرەڕای ئەوەی لیژنەی هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاند کە ناڤاڵنی ناتوانێت خۆی کاندید بکات بەهۆی ئەوەوە کە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە، بەڵام ناڤالنی دەڵێت ئەو بڕیارە بەهۆی هۆکاری سیاسیەوە دراوە.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ماوەی چەند مانگێکە ڕەتی دەکاتەوە ڕایبگەیەنێت کە ئایا جارێکی دیکە خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی ڕوسیا یاخوود نا. واچاوەڕواندەکرێت پوتن بە ڕێژیەکەی زۆر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG