Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت گۆڕەکانی بە کۆمەڵیان لە حەلەب دۆزیوەتەوە


سوریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس لە بەیرووت دووشەمە وەزیری بەرگری رووسیا گوتی کە سەربازانی وڵات گۆڕەکانی بە کۆمەڵیان لە حەلەب دۆزیوەنەوە لە گەڵ ئەو تەرمانەی کە لەت لەت کراون و هەروەها ئەوانەش کە نیشانەی ئەشکەنجەدانیان پێوە دیارن.

بە گوێرەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ژێنڕال ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ دەیان تەرم دۆزراونەوە. ئەو گوتی هەندێکیان بە دەسترێژی گولڵە بریندارببوون.

چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن چەندین نموونەی کوشتار و تاوانکاری داڕێژراو، لە لایەن حکومەت، ئوپۆزسیۆن، و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش تۆمارکردوون.

هێزی ئاسمانی ڕووسیا یارمەتی بە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و هاوپەیمانانی کردووە دوای چەندین حەوتووان دەورەدانی حەلەب، وەک گەورەترین شاری سوریا، بیگرن. ڕووسیا لە ئەو کاتەوە لەشکری پولیسی بۆ شارەکە ڕەوانە کردووە.

XS
SM
MD
LG