Accessibility links

ئەلبانیا دوو دیبلۆماتکاری ئێرانی دەردەکات


ئەلبانیا دوو دیبلۆماتکاری ئێرانی لە وڵاتەکە دەرکرد، ئەمەش ساڵێک دوای ئەوەی باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکە دەرکرد. ئەلبانیا کامپێکی هەیە میوانداری هەزاران کەس لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەکات.

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری دەرەوەی ئەلبانیا گانت کاکاژ لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو دیبلۆماتکارەکە محەمەد عەلی ئارز بمانماتی و سەید ئەحمەد حوسەینین. بەپێی کاربەدەستانی ئەلبانیا هۆکاری دەرکردنی ئەو دوو دیبلۆماتکارە ئێرانییە ئەوەبووە کۆمەڵێک چالاکیان هەبووە کە نەگونجاوە لەگەڵ پێگەی دیبلۆماتی خۆیاندا، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سیخوڕیکردن.

کاکاژ وتی " داوا لە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە بەزووترین کات خاکی ئەلبانیا جێبهێڵن."

لە مانگی دوانزەی ساڵی 2018 دا ئەلبانیا باڵیۆزی ئێران و دیبلۆماتکارێکی دیکەی لە وڵاتەکە دەرکرد بە هۆکاری ئەوەی زیانیان بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە گەیاندووە. ئێران لەو کاتەدا وتی ئەلبانیا لەژێر فشاری ئیسڕائیل و ئەمەریکادا ئەو کارەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG