Accessibility links

ئالان مومتاز: لەدەرئەنجامی گرێبەستە نایاسایی و نادەستوریەکانی هەرێمی کوردستان قەیرانێکی سیاسی زۆر مەترسیدار هاتۆتە ئاراوە


ئالان مومتاز

دوابەدوای ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و هاوکات لەشکرکێشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و لەدەستدانی لە 51%ی ئەو خاکەی کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەدا بوون و هاوکات لەدەستدانی سەرلەبەری کانە نەوتەکانی کە پێشتر بەدەستی دەسەڵاتدارانی کوردەوە بووە، بەتایبەتی ئەو کانە نەوتانەی کە دەکەونە سنورەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە. حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی لەدەستداوە، تەنها نزیکەی ٧٦.٠٠٠ بەرمیل نەوتی لەژێر دەسەڵاتدا ماوە. ئایا حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی کورد ئەو چەند ساڵەی پێشوو کە سەرجەم ئەو کانە نەوت و کێڵگە نەوتانەیان لەبەردەستدا بووە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەکاریان هێناوە یان بەرژەوەندی و سودی تایبەتی و حیزبی؟ گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا تا چەند دەستوری و یاسایین و تا چەند مەترسی گەورەن؟

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پسپۆری بواری نەوت و مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەزانکۆی ئەمریکی ئالان مومتازدا بۆ دەنگی ئەمریکی سازکردووە.

ئالان مومتاز دەڵێت "لەبنەڕەتدا کێشەیەکی گەورەمان هەبوو کە چۆن تەماشای موڵکی گشتیمان کردووە، چۆن تەخشان و پەخشانمان کردووە...."

دەڵێت "بەشێکی زۆری گرێبەستەکانمان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا لەڕێگەی گرێبەستی پوچەڵەوە بووە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بیانییەوە بۆ کۆمپانیاکانی حیزب و بنەماڵەو خێزان....

" ئالان مومتاز جەخت لەوە دەکاتەوە کە "لەدەرئەنجامی ئەو گرێبەستە نایاسایی و نادەستوریانەی هەرێمی کوردستان قەیرانێکی سیاسی زۆر مەترسیدار لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دروستبوو."

دەشڵێت "ئەو پارەیە کە لەنەوتەوە بەدیهاتبوو پشیلەکانی حیزب و بنەماڵەکانی پێ دەوڵەمەند کراوە لەکوردستان."

هاوکات دەشڵێت "سەرباری ئەوەی ئەم حکومەتی هەرێمە لەهەموو رووویەکەوە پوچەڵبۆتەوە، ئێستا هاتووە شەڕی مافی کۆمپاینیاکانی نەوت لەگەڵ عەبادیدا دەکات.

XS
SM
MD
LG