Accessibility links

عەبادی لەم مانگەدا سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆدەبێتەوە


لەم مانگەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە موسڵ.

شایەنی باسە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی یەکدا ئاڵۆزی تێکەوت دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ فەرمانێکی دەرکرد بەوەی کە هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی موسڵمان نەتوانن بێنە ناو ئەمەریکاوە لەو وڵاتەنەشدا عێراقی تیابوو.

بەڵام ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت دەرکرد بەڵام ئەمجارەیان عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نیە کە ناتوانن گەشت بکەن بۆ ئەمەریکا.

لەلای خۆشییەوە عێراق هەنگاوەکەی پێ باش بوو و وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەش وتی فەرمانە نوێیەکە هەنگاوێکی باشە و وتیشی ئەم فەرمانە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاڕاستەیەکی ڕاست کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هاوپەیمانییە ستراتیژییەکەی نێوان بەغدا و واشنتن.

سەرچاوە/ الحرة‎‎

XS
SM
MD
LG