Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک: کەسی دووەمی ئەلقاعیدە لە سوریا دەکوژرێت


بەپـێی چەند سەرچاوەیەک ئەبو خەیر ئەلمیسری کەسی دووەمی ئەلقاعیدە بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا کوژراوە.

دوو کاربەدەسـتی ئەمەریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنیان وتووە ئەلمیسری لە لایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە شوێنەکەی دیاری کرابوو کە لە نێو ئۆتۆمبیلێـکدا بوو لە نزیک ناوچەی ئەلمستومە لە باشوری شاری ئیدلیب و بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان موشەکێـک لە ئۆتۆمبیلەکە دراوە و ئەلمیسری کوژراوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ئەلمیسری پشـتڕاست کرد و وتی هێرشە ئاسمانیـیەکە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامدرابوو.

ئەلمیسری ناوی ڕاستەقینەی عەبدوڵا محەمەد عەبدول ڕەحمانە و لە دایکبووی میسرە و کەسێـکی نزیکی ئەیمەن ئەلزەواهری ڕێبەری ئەلقاعیدە بوو و لە ئەفغانستان لە پاڵ بن لادن ڕێبەری پێشووی ئەلقاعدە شەڕی کردبوو. هەروەها دەڵێن یەکێک بووە لە نەخشەداڕێژەرانی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 ئەوانەی کرانە سەر نیویۆرک و واشنتن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG